TR KU SO
FB X
Kurdistan

بە پێی بڕیارێکی گرینگ حکوومەتی هەرێم ٥ سایلۆی نوێ درووست دەکات

سارا
Yazar
📅 14 Ekim 2020 23:30

پەیامی کورد     ...    بە پێی بڕیارێکی گرینگ حکوومەتی هەرێم ٥ سایلۆی نوێ درووست دەکات

به‌ڕێوبه‌ری چاودێریی بازرگانی هه‌ولێر ڕایگەیاند، بۆ گرینگیدان به‌ به‌رهه‌می جووتیاران و پاراستنی گه‌نم وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی خۆراك و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، حكوومه‌تی هه‌رێم پێنج سایلۆی نوێ دروست ده‌كات.

هێمن سه‌ید موراد به‌ڕێوبه‌ری چاودێریی بازرگانی هه‌ولێر ڕایگەیاند : "ئێستا له‌ هه‌ولێر یه‌ك سایلۆ و له‌ دهۆك سێ سایلۆ و له‌ سلێمانی چوار سایلۆ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش به‌شی هه‌ڵگرتنی گه‌نمی جووتیاران ناكات."

ده‌شڵێت: "بۆ گرینگیدان به‌ به‌رهه‌می جووتیاران و پاراستنی گه‌نم وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی خۆراك و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، حكوومه‌تی هه‌رێم پێنج سایلۆی نوێ دروست ده‌كات كه‌ له‌ سه‌رجه‌م شاره‌كانی كوردستان و به‌گوێره‌ی پێویستی شاره‌كان و ژماره‌ی جووتیاران و قه‌باره‌ی سایلۆ‌كان ده‌بێت.''

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا سایلۆیه‌كی دیكه‌ له‌سه‌ر ڕێگای قوشته‌په‌ ده‌خرێته‌ خزمه‌ت جووتیارانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر به‌م شێوه‌یه‌ش ژماره‌ی سایلۆكانی هه‌ولێر ده‌بنه‌ دوو سایلۆ."

Paylas: