بە پێی بڕیاری شارەوانی ٨٠ پڕۆژە هەڵوەشێندراونەتەوە
پەیامی کورد ... بە پێی بڕیاری شارەوانی ٨٠ پڕۆژە هەڵوەشێندراونەتەوە
لە سنووری سەرۆكایەتی شارەوانی ھەولێر، مووڵەتی ژمارەیەك پڕۆژە ھەڵوەشێندرانەوە و سەرۆكی شارەوانی ھەولێریش دەڵێ، ئەوانەی مووڵەتیان وەرگرتبوو، پابەند نەبوون، بۆیە مۆڵەكەیان ھەڵوەشاوەتەوە.
ئەندازیار عەبدۆلواحید ئەحمەد، سەرۆكی شارەوانی ھەولێر، رایگەیاند: "دوای پێداچوونەوە، مووڵەتی ژمارەیەك پڕۆژەی شارەوانی ھەڵوەشێندراونەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی ئەوانەی مووڵەتیان وەرگرتبوو تا پڕۆژە ئەنجام بدەن، بەڵام پابەند نەبوون بە مووڵەتی شارەوانییەوە".
سەرۆكی شارەوانی ھەولێر دەشڵێت: "پڕۆژەكان ژمارەیان ھەشتا پڕۆژەی جۆراوجۆرە و ھەموویان سەر بە شارەوانی ھەولێرن، بەپێی یاسا و بڕیارەكان ھەر كەسێك پابەند نەبێت بە مۆڵەتەكەی بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە، مۆڵەتەكەی ھەڵدەوەشێندرێتەوە".
جەختیشی كردەوە: "ئەم ھەنگاوەی ھەڵوەشاندنەوەی مووڵەتەكان لە چوارچێوەی پڕۆسەی چاكسازی دێت لە شارەوانی و، بەردەوامیش دەبین ھەر كەسێك مۆڵەتی وەرگرتبێت و پابەند نەبێت، بێگومان رێكاری یاسایی بەرامبەر دەگرینە بەر".