TR KU SO
FB X
Kurdistan

بە داخەوە ئیسماعیل سابووری هۆنەرمەند کۆچی دوایی کرد

سارا
Yazar
📅 17 Haziran 2019 14:35

پەیامی کورد    ...   هونەرمەندی گۆرانیبێژی رۆژهەڵاتی كوردستان، ئیسماعیل سابوری كۆچی دوایی كرد.
ئێوارەی رۆژی یەكشەممە، ئیسماعیل سابوری لەشاری سلێمانی بەهۆی جەڵتەی دڵەوە كۆچی دوایی کرد
ئیسماعیل محەمەد ساڵح ناسراو بە ئیسماعیل سابوری، ساڵی 1956 لە شاری كرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە دایكبووە و خەڵکی ناوچەی هەورامان و ساڵی 1979 كۆلێژی هونەرە جوانەكانی لە تاران تەواوكردووە و خاوەنی چەندین ئەلبۆمی گۆرانیە و ١٠٥ گۆرانی تۆمار کردووە.
ئەو هونەرمەندە ماوەی 16 ساڵ بوو لە هەرێمی كوردستان دەژیا.

Paylas: