Kurdistan
بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرش کرایە سەر هەولێر
پەیامی کورد … بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرش کرایە سەر هەولێر
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕێگەی چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکراوەتە سەر پارێزگای هەولێر و بە دیاریکراویش لە نزیک کونسوڵخانە نوێیەکەی ئەمریکا هەولێر.
بە گوێرەی هەواڵ هێرشەکان لە نزگی گوندی براغ لە نزیک کۆمەڵگای شاوێس بووە و بە دووری ٣ کلیۆمەتری کونسوڵخانەی ئەمریکا بووە و هێرشەکەش لە دەوربەری کاتژمێر دووی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە تا ئێستا دەزگا ئەمنی و پەیوەندارەکان هیچ شتێکی فەرمیان لەسەر هێرشەکەی ئەمشە و ڕانەگەیاندووە.
لە ماوەی رابردوودا ئەوە بۆ دووەمجارە لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە (درۆن) هێرش دەکرێتە سەر پارێزگای هەولێر، لە جاری ڕابردوودا بارەگای هێزەکانی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کرایە ئامانج.