Kurdistan
بە فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت ٥٠ لەسەد داشکاندنی نرخی کارەبا بۆ فڕنەکانی نان دەکرێت
پەیامی کورد ... بە فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت ٥٠ لەسەد داشکاندنی نرخی کارەبا بۆ فڕنەکانی نان دەکرێت
دوا بەدوای دیداری ڕاستەوخۆی سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ نوێنەرانی فڕن و نانپێژەکانی کوردستان و بەدواداچوون بۆ کێشە و داواکارییەکانیان و هەروەها لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی لێکەوتەکانی بەرزبوونی نرخی ئارد لە بازاڕەکانی جیهاندا، سەرۆکی حکوومەت بڕیاریدا لە سەدا پەنجا داشکاندن لە نرخی کارەبا بۆ سەرجەم فڕن و نانپێژەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ جێبەجێ کردنی ئەم بڕیارە ڕاسپێردراون تا بارگرانی دارایی لەسەر خاوەن فڕن و نانپێژەکان کەمبکرێتەوە.
نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2022/4/5