TR KU SO
FB X
Kurdistan

بە فەرمانی مەسرور بارزانی ناحیەی عەنكاوە دەكرێتە قەزا

Navas Jan
Admin
📅 04 Ekim 2021 16:42

پەیامی کورد … بە فەرمانی مەسرور بارزانی ناحیەی عەنكاوە دەكرێتە قەزا

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سەردانێكیدا بۆ عەنكاوە بڕیاریدا ناحیەكە بكرێت بە قەزا.

سەرۆكی حكومەت لە وتارێكدا لە عەنكاوە وتی: "وەزیری ناوخۆ و پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رادەسپێرین، بۆ ئەوەی ناحیەی عەنكاوە بكرێت بە قەزا، تا خزمەتی زیاتری دانیشتوانەكەی بكرێت".

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: "عەنكاوە بووەتە ناوەندێكی گرنگ بۆ پێكەوەژیانی ئایینی و كۆمەڵایەتی و شوێنی ئاشتەوایی، هەروەها بووەتە ناوەندێك زۆر لەو خوشك و برا كریستیانانەی كە لە ناوچە و شوێنەكانی دیكەی عێراق لەبەر هەر هۆكارێك نەیتوانیوە لەوێ بمێننەوە روویان كردووەتە ئێرە و لێرە نیشتەجێبوون". 

وتیشی: شارۆچكەی عەنكاوە یەكێكە لەو شارۆچكانەی كە دەبینین رۆژ بە رۆژ بەرەوپێشچوونێكی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت و گەورەتر دەبێت، ئامانج لە بە قەزاكردنی ناحیەكەش ئەوەیە تا بتوانرێ خزمەتێكی زیاتری دانیشتوانی بكرێت، ئەمە بێگومان بەرپرسیاریەتی زیاتریش دەخاتە ئەستۆی بەرپرسانی ئەم قەزایە كە دەبێ لە هەموو رووێكەوە هەوڵی ئەوە بدەن، كە خزمەتی دانیشتوانی ئەم قەزایە و هەولێر و كوردستان بە گشتی بكەن.

Paylas: