بەغدا مووچەی زیندانیانی سیاسی و شەهیدانی هەرێم دەنێرێت
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم دوایین زانیاری له‌باره‌ی ناردنی موچه‌ی زیندانیانی سیاسی و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان له‌لایه‌ن به‌غداوه ئاشكراده‌كات، ڕاشیدهگهیهنێت، "دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی یاساكه له‌ڕۆژنامه‌ی وه‌قایعی عیراق, هه‌نگاوه‌كان بۆ ناردنی موچه‌كانیان ده‌ستپێده‌كات".
ئه‌حمه‌د مام ڕه‌سوڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری زیندانیه سیاسیه‌كان له‌وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم ڕاگه‌یاند، "دوای په‌سه‌ندكردنی یاسای تایبه‌ت به‌زیندانیانی سیاسی و شه‌هیدان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و هاوتاكردنی موچه‌ی زیندانیانی سیاسی و شه‌هیدان هاوشێوه‌ی عیراق، چاوه‌ڕوانین ئه‌و یاسایه له‌ڕۆژنامه‌ی وه‌قایعی ڕه‌سمی بڵاوبكرێته‌وه".
راشیگەیاند "دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی یاساكه لهڕۆژنامهكه هه‌نگاوه‌كانمان ده‌ستپێده‌كه‌ین بۆ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه كه سه‌ردانی حكومه‌تی عیراق بكات".
سه‌باره‌ت به ناردنی موچه‌ی زیندانیانی سیاسی و خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی هه‌رێم له‌به‌غداوه، ئه‌حمه‌د مام ڕه‌سوڵ وتی: "ناردنی پاره له‌به‌غداوه گفتوگۆی ده‌وێت و هه‌نگاوی ده‌وێت، به‌ڵام دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی یاساكه هه‌ر هه‌نگاوێك پێویستبكات بۆ ناردنی موچه‌كانیان له‌به‌غداوه ده‌ستپێده‌كه‌ین".
ئهوهشیڕوونکردەوە کە ئه‌وه‌ی تایبه‌ته به‌وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم كه‌مته‌رخه‌م نابین و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق گفتوگۆمان كردوه‌و به‌شێوازێك چۆن زیندانیانی سیاسیی و خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی عیراق له‌بودجه‌ی سیاسی عیراق سودمه‌ندبن، زیندانیانی سیاسیی و خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی هه‌رێمیش ده‌بێت سودمه‌ندبن.