TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە لە رۆژئاوای كوردستان هەشت هاووڵاتی كوژراون

Navas Jan
Admin
📅 26 Aralık 2023 17:25

پەیامی کورد... بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە لە رۆژئاوای كوردستان هەشت هاووڵاتی كوژراون


ئاژانسی هەواڵی هاوار، بڵاویكردەوە لەدوێنیوە، سوپای توركیا (22) ناوەندی خزمەتگوزاری و بازرگانی لە قامیشلۆ و كۆبانی كردووەتە ئامانج، كە لەنێویاندا نەخۆشخانە هەیە، بەوهۆیەوە زیانێكی گەورەی پێگەیاندوون.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه‌ هه‌شت هاوڵاتی كوژراون و 13 دیكەش برینداربوون، كە 11 برینداریان لە شاری قامیشلۆ بووە و دوو برینداری تریشان لە شاری كۆبانی.

سوپای توركیا لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە و دوای كوژرانی ژمارەیەك سەربازی لەهەرێمی كوردستان، هێرشێكی ئاسمانی چڕی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان دەستپێكردووە، بەپاساوی كردنە ئامانجی چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان، كە بەهۆیەوە زیانێكی گیانی و مادی زۆری لێكەوتووەتەوە.
 

Paylas: