بەهۆی كەوتنەخوارەوەی هێلیكۆپتەرێك، ٢٢ سەربازی ئەمریكی برینداربوون
پەیامی کورد... بەهۆی كەوتنەخوارەوەی هێلیكۆپتەرێك، ٢٢ سەربازی ئەمریكی برینداربوون
لە ڕۆژئاوای كوردستان لە ئاكامی رووداوی تێكشكانی هەلیكۆپتەردا كە هێشتا هۆكاری رووداوەكە ئاماژەی پێ نەدراوە، ٢٢ سەربازی ئەمریكی بریندار بوون.
فەرماندەیی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا (CENTCOM) لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە لە ئاكامی رووداوێكی تێكشكانی هەلیكۆپتەردا لە رێككەوتی ١١ی حوزەیران لە ڕۆژئاوای كوردستان ٢٢ سەربازی ئەمریكی بریندار بوون.
ئاماژە بەوە دراوە جۆری برینداربوونی سەربازەكان لێك جیاوازە و چارەسەری پزیشكی وەردەگرن، باس لەوەیش كراوە ١٠ لەو بریندارانە رەوانەی "یەكەكانی چاودێریی چڕ"ی دەرەوە سنووری دەسەڵاتی فەرماندەیییەكە كراون.
سەرنج خراوەتە سەر ئەوەی كە لێكۆڵینەوەكان لە رووداوەكە بەردەوامن و ئاماژە بەوەیش دراوە كە هەلیكۆپتەرەكە لە ئەنجامی "تەقەی نەیاران" نەكەوتووەتە خوارەوە.