TR KU SO
FB X
Kurdistan

بە هۆێ ناڵەباری بەلەمێکی پەنابەران ١١ کەس گیانی خۆیان لە دەست دا کە خەڵکی بە ڕەگەز کوردی باشووریشی تێدایە

سارا
Yazar
📅 12 Ocak 2020 17:23

پەیامی کورد    ...    فێدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا رایگەیاند، ١١ کۆچبەر لەنێو دەریایی ئیجەدا خنکان کە هەشیان منداڵ بون کوردیش لەنێوانیاندایە.
هیوا خدر، ئەندامی فێدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا لە راگەێندراوێکدا رایگەیاند :  دوێنێ شەممە لە ناوچەی چەشمەی سەر بەشاری ئیزمیر لەنێودەریای ئیجەدا بەلەمێکی پەنابەران تێکشا کە ١٩ کۆچبەری تێدابوو ١١ پەنابەریان خنکان و گیانیان لەدەستدا کە هەشت  کەسیان منداڵ بوون .
ئاماژەی بەوەشکردوە، هەشت پەنابەریشیان لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی سنوری تورکیاوە رزگارکران و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و تەندروستیان جێگیرە.
هیوا خدر  باسی لەوەشکردوە، چوار لەپەنابەرەکان بەمەلەوانی گەیشتوونەتە نزیک کەنار دەریای ناوچەی چەشمەی سەر بە شاری ئیزمیر.
ئەوەشی خستوەتەڕ، "بەپێی زانیاریەکانمان خەڵکی بە ڕەگەز کورد لەنێوا خنکاوەکەندا هەیە، بەڵام تا ئێستا لەلایەن پۆلیسی پەیوەندیداری تورکیا وە ناسنامەیان دیاری نەکراون و ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراون".

Paylas: