TR KU SO
FB X
Kurdistan

بە هۆی ناکۆکییەکانی ناو یەکیتی ئەو حزبە توانای بەستی کۆنگرەی نیییە

سارا
Yazar
📅 03 Kasım 2019 19:21

پەیامی کورد    ...    یەكێتی توانای بەستنی كۆنگرەی لە ناو حزبەکەیدا نییە 

بەگوێرەی زانیارییەكان ناكۆكی لەناو كادیرانی باڵای یەكێتی دروستبووە بەهۆی ئەوەی دەستیان كردووە بە درووستكردنی دەیان گرووپ و دەستە بۆ بەشداری لە كۆنگرەی حزبەكەیان و ئەمەش كێشەیەكی نوێی بۆ باڵەكانی ئەو حزبە خوڵقاندووە.

هێمن مەنسور جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی یەكێتی لە خانەقین بۆ میدیاكان ڕایگەیاندوەوە :بە هۆی ئەو ناکۆکییانەی کە لە ناو باڵەکانی حزبی یەکیتی دا درووست بووە ڕەنگە كۆنگرە نەكرێت، و هەروەها ئەوەی نەشاردەوە : لەوانەیە کۆنگرە بۆ کاتێکی دیکە دوابخرێت، چوونکە بارودۆخ بەشێوەیەکی گشتی ئاڵۆزە و پێویستە لە دۆخێکی سەقامگیردا کۆنگرە ببەستین.

Paylas: