TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە لەگەرمیان (٨) کەس برینداربوون

نەهرۆ
Editor
📅 10 Mayıs 2018 15:00

بەهۆی وەرگەڕای ئۆتۆمبێلێکەوە، لەسەر ڕێگای کەلار – خانەقین، (٨) قوتابی برینداربوون و برینی یەکێکیان سەختە.

بەپێی راگەیندراوێکی پۆلیسی گەرمیان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (١٠)ی ئایار لەسەر ڕێگای کەلار - خانەقین ئۆتۆمبێلێک لە جۆری مینی پاس وەرگەڕاوە کە قوتابیانی زانکۆی خانەقینی دەگواستەوە، لەئەنجامدا شۆفێر و هەشت قوتابی برینداربوون و بریندارەکان دانیشتووی هەریەکە لە سەیدسادق و پێنجوێن و کەلارن.

پۆلیسی گەرمیان ئااماژەی بەوەشکردووە، کە لەئێستادا چارەسەری پێویست لە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار بۆ بریندارەکان دەکرێت و یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە .

Paylas: