بە هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ دەیان هەزار زیان بەر شەقامێکی هەولێر دەکەوێت
پەیامی کورد ... بە هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ دەیان هەزار زیان بەر شەقامێکی هەولێر دەکەوێت
بەهۆی تیژڕەوییەوە بارهەڵگرێك لە شەقامی 120 مەتری هەولێر وەرگەڕا و دواتر سووتا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێریش دەڵێت، روداوەكە دەیان هەزار دۆلار زیانی لە رێگەوبانەكە داوە.
فازل حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك رایگەیاند: سەعات 7ی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە 2-12-2020، لەسەر شەقامی 120 مەتری لە دەروازەی سەركەوتن بۆ دوو سایدی بنەسڵاوە، بارهەڵگرێكی پڕ لە خۆڵ بەهۆی تیژڕەوییەوە كۆنترۆڵی لەدەستدا چووە سەر شۆستەكە و چەند ستوونێكی كارەبای بەردایەوە، دواتر گەڕایەوە ناو دیوەكەی تری شەقام و لەوێش خۆی كێشا بەراگڕی رێگەكە و نزیكەی 50مەتری لێ بەردایەوە و پاشان وەرگەڕا و رێگەكەی بەتەواوی داخست.
راشیگەیاند: دواتر بارهەڵگرەكە ئاگری گرت و سووتا، لەئەنجامی روداوەكەش زیانێكی زۆری ماددی كەوتەوە، كە تەنها زیانی رێگەوبانەكە بە دەیان هەزار دۆلار دەخەمڵێنرێت.