TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەهۆی سەرپێچیینەوە نۆ کۆمپانیای دەرمان لە هەولێر داخران

Navas Jan
Admin
📅 09 Haziran 2021 13:15

 

پەیامی کورد … بەهۆی سەرپێچیینەوە نۆ کۆمپانیای دەرمان لە هەولێر داخران

 

بەهۆی سەرپێچی و پابەندنەبوون بە ڕینمایی و مەرجەکانی کوالیتی کۆنترۆڵی دەرمانەوە، ٩ کۆمپانیای دەرمان لە هەولێر داخرا.

 

دامەزراوەی کۆنتڕۆڵکردنی هێنان و دروستکردنی دەرمان و ئامێر و پێداویستیی پزیشکی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەشی چاودێری بازاڕی دەرمان لە بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان ھاوشان لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی و قەزای ناوەندی ھەولێر لە بەردەوامی پشکنین و بەدواداچوونەکان نۆ کۆمپانیای دەرمان داخران، بە ھۆکاری سەرپێچی  جۆراوجۆر و پابەندنەبوون بە رێنمایی و مەرجەکانەکانی کواڵێتی کۆنتڕۆڵی دەرمان .

 

 لە ڕاگەیەندراوەکەدا دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان (KMCA) دیسانەوە ھۆشداری دەدات بە سەرجەم کۆمپانیاکانی دەرمان پابەندی رێنماییەکان بن و بە پێچەوانەوە سەرپێچیکاران رووبەڕووی سزای یاسایی توند دەکاتەوە .

Paylas: