Kurdistan
بە هۆی سەرمابردووییەوە ئەگەری بڕینەوەی دەستەکانی هەیە !!!
پەیامی کورد ... کۆڵبەریکی خەڵکی نۆدشە سەر بە شاری پاوە، تووشی سەرمابردوویی بووە و ئەگەری بڕینەوەی دەستەکانی هەیە .
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان ، کۆڵبەرێکی خەڵکی نۆدشە بە ناوی ”ئەحمەد رازی“ تەمەن ٤٦ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی هەورامان سەر بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تووشی سەرمابردوویی لە دەستەکانی بووە.
ئەو کۆڵبەرە لە بەرزاییەکانی تەتە تووشی سەرمابردوویی بووە و ئێستا لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری کرماشان لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.
بە پێی زانیارییەکان ئەگەری ئەوە هەیە دەستی ئەو کۆڵبەرە ببڕدرێتەوە.