Kurdistan
بە هۆی تەقەی چەکدارانی ئێران کۆڵبەرێک بووە قوربانی
پەیامی کورد ... بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی بانە کۆڵبەرێک بریندار کرا.
بەپێی ڕاپۆرت و هەواڵەکان ، شەوی پێنج شەممە " ٢٧ی دێسەمبەری ٢٠١٨ " ، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵەی بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و لەئاکامدا کۆڵبەرێک بریندار بووە.
بە گوێرەی زانیارییەکان ناوی ئەو کۆڵبەرە بریندارەی ”حەمید“ ڕاگەیاندووە.
ئەو کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان کراوە.