TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەپەلە ... کۆڵبەرێک بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی " تەتە " بریندارە و باری تەندرووستی ناجێگیرە

سارا
Yazar
📅 01 Eylül 2018 03:11

کۆڵبەرێکی خەڵکی سەوڵاوا سەر بە شاری مەریوان " پارێزگای سنە " لەکاتی کۆڵبەری و بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی، بە سەختی بریندار بوو.

بە گوێرەی هەواڵەکان ، ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی " ٣١ی ئۆگۆستی ٢٠١٨ " ، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەوڵاوا بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی تەتە بە سەختی بریندار بوو.

 ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە گەنجە " ئەسعەد فەرەجی " ، خێزاندار و خەڵکی گوندی بارام ئاوای شارۆچکەی سەوڵاوا ڕاگەیاندووە.

ئەو کۆڵبەرە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سنە کراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار باری تەندرووستی ئەسعەد فەرەجی ناجێگیر ڕاگەیاندووە.

Paylas: