TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەپەلە ... بڕیارێکی گرینگی وەرازرەتی ناوخۆ لە سەر بە کار هێننانی ئۆتۆمبێلی حکوومی

سارا
Yazar
📅 05 Ağustos 2019 19:19

 پەیامی کورد     ...     وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێكی نوێی دەركردووە، كە  نابێ ئۆتۆمبێلی حكوومی بۆ كاری تایبەت بەكار بھێنرێت، بەڕێوبەری ھاتووچۆی ھەولێریش دەڵێت، ھەر بەڕێوبەرایەتی و وەزارەتێك ئۆتۆمبێلی حكوومەت لە دوای دەوام بەكار بھێنێت، ئۆتۆمبێلەكەی لێ وەردەگیرێتەوە و سزا دەدرێت.

لیوا ھێرش ئەحمەد، بەڕێوبەری ھاتووچۆی ھەولێر، ڕایگەیاند: "وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، بڕیارێكی نوێی دەركردووە، كە لە ئێستادا كەوتووەتە واری جێبەجێكردنەوە و لۆگۆی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانیش لە تەواوی ئۆتۆمبێلە حكوومییەكان دەدات، تا لە دوای دەوام بۆ كاری تایبەت و كەسی بەكار نەھێنرێن."

بەڕێوبەری ھاتووچۆی ھەولێر گوتیشی: "ھەر ئۆتۆمبێلێكی حكوومی ھی ھەر دامودەزگایەكی حكوومی بێت، لە دوای دەوامی فەرمی كاری تایبەت و كەسیی پێ بكرێت، لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەكرێت و ئۆتۆمبێلەكە دەستبەسەر دەكرێت و دووچاری سزای ماددییش دەبنەوە، جا ھەر كەس و بەرپرسێك بێت."

Paylas: