TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەپەلە ... بەرپرسەکانی یەکێتی لە بەردەرکی سەرا هەڵدەواسرێن

سارا
Yazar
📅 21 Şubat 2019 00:32

  پەیامی کورد  ...  سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ لە وەڵامى کۆمێنتى هاوڵاتییەک بێمنەتى خۆى بەرامبەر یەکێتى دەردەبڕێت و دەنووسێت: "یەکێتى میوانێکی رەزا قورسن و رۆژێک دێت بەرپرسەکانی لەو بەردەرکی سەرایە هەلدەواسرێن"

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ لە لاپەڕەوی تایبەتى خۆى لە رۆژى 18 ى شوبات، پۆستێکى کردوە و رۆژى دواتر هاووڵاتییەک بەناوى دیار دەلاک کۆمێنتێکى لەسەر نوسیوە و دەڵێت:"یەکێتی هەڕەشەی لە ئێوە بکردایە ئەبوایە بارەگاتان لە هەولێر بوایە نەک سلێمانی، یەکێتی رێگەی بە ئێوە و گۆڕان داوە ڕەخنەی لێ بگرن و ئەشتان پارێزێ، وەکو مناڵ و دایک".

لە وەڵامى ئەو کۆمێنتەدا شاسوار عەبدولواحید نووسیویەتى:" منەتمان بە باوکی یەکێتیش نییە، یەکێتی بە خێری خەڵکی سلێمانی لەم شارە جێگایان بوەتەوە، خۆیان میوانێکی ڕەزا قورسن و رۆژێک دێت بەرپرسەکانی یەکێتی لەو بەردەرکی سەرایە هەلدەواسرێن، ئەم کۆمێنتەشم بۆ هەڵبگرە بۆ مێژوو".

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ، کە ئێستا حزبەکەى لەسەر ئاستى عێراق خاوەنى چوار کورسى پەرلەمان و لەسەر ئاستى کوردستان خاوەنى هەشت کورسییە، وەک هێزێکى ئۆپۆزسیۆن بەشداریی نەکردنى لە حکومەتى داهاتووى هەرێمى کوردستان دا راگەیاند.

Paylas: