TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەپەلە ... کۆڵبەرێکی تەمەن ١٩ ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا

سارا
Yazar
📅 07 Ağustos 2018 17:19

کۆڵبەرێکی تەمەن ١٩ سال بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری پیرانشار کوژرا .

بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان ، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی قەندیل هەڵکەوتوو لە سنووری پیرانشار، کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە " ٧ی ئاگۆستی ٢٠١٨ " ، پۆلێک لە کۆڵبەرانی کوردیان داوەتە بەر دەستڕێژی گولە و لەئاکامدا کۆڵبەرێکی لاو گیانی لە دەست داوە.

 ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە تەمەن ١٩ ساڵەی ”حاسڵ بادبەرین“ کوڕی خدر و دانیشتووی گوندی ”تەرکش“ سەر بە شاری پیرانشار ڕاگەیاندووە.

بە ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی ئێران بە بێ هیچ وریاکردنەوەیەک ئەو کۆڵبەرەیان داوەتە بەر دەستڕێژی گولە و لەئاکامدا بەهۆی بەرکەوتنی چەندین گولە دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

Paylas: