TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەپەلە ... بەرهەم ساڵح لە پێناو پۆستی سەرۆککۆماری کەناڵی خەندان بە یەکجاری دادەخات

سارا
Yazar
📅 30 Ağustos 2018 20:15

بە گوێرەی زانیاریەکان لەچەندڕۆژی داهاتوودا کەنالی خەندان بەشێوەیەکی یەکجاری دادەخرێت .

سەرچاوەیەکی نزیک لەبەرهەم ساڵح ڕایگەیاند ؛ بەرهەم ساڵح تەواو بە تەواوی ڕێک کەوتووە لەگەل بنەماڵەی تالەبانی " قوباد و پاڤێڵ " کە بڕیاریان داوە پۆستی سەرۆککۆماری عێراق ڕادەستی ئەو بکەن بەڵام بەرهەم سالح تەواو دلنیانیەو باوەڕی تەواوی نیە و لەوانەیە دواجار حزبەکەشی پێ هەلوەشێنەوەو پۆستی سەرۆک کۆماریش پێنەدەن .

هەروەها سەرچاوەی باوەڕ پێکراو ڕاشیگەیاند ؛ لەئێستادا بریاریان داوەو بەشێوەیەکی کاتی کەناڵی خەندان دابخەن ئەگەر یەکێتی بەرهەم ساڵحی نەکردە سەرۆککۆمار ئەوە کەنالەکە دەخاتەوە کارو بەردەووام دەبێت لەسەر دژایەتی یەکێتی ئەگەر بوو بە سەرۆککۆماریش ئەوە هەمووشێک هەلدەوشێنێتەوە . سەرچاوەکە ئەوەشی ڕاگەیاند کۆبوونەوەکان تەواو بوونە و هەردوولاش لە سەری ڕێکەوتوون .

ئەوسەرچاوەیە ئەوەشی ڕاگەیاند کە بەرهەم ساڵح هەمووانی لەپێناو پۆست فرۆشت و دەلێت چارەنووسی دەیانی وەک من نادیارە نازانین شوێنی ئێمە لەناو یەکێتی چیە ؟؟؟ .

Paylas: