Kurdistan
بەپەلە ... بەرهەم ساڵح ئۆلتیماتۆم دەداتە حێزبە عێراقییەکان لە سەر هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیران
پەیامی کورد ... بەرهەم ساڵح ئۆلتیماتۆم دەداتە حێزبە عێراقییەکان لە سەر هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیران
سەرچاوەكانی هەواڵی عیراق باس لەوە دەكەن، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار تەنها چوار رۆژ مووڵەتی داوە بە لایەن و فراكسیۆنە سیاسییەكان بۆ دیاریكردنی كاندیدێكی پەسەندكراو بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتوو.
سەرچاوەیەكی نزیك لە سەرۆك كۆماری عیراقەوە بە میدیاكانی عیراقی وتوە، بەرهەم ساڵح مۆڵەتێكی چوار رۆژەی داوە بە لایەنە سیاسسەكان تا كاندیدێكی پەسەندكراو بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران یەكلاییبكەنەوە، كە مۆڵەتەكە رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو تەواودەبێت.
سەرچاوەكە راشیگەیاندووە، بەرهەم ساڵح بە لایەنەكانی عیراقی وتووە، ئەگەر تا شەممە لەسەر كاندیدێك رێكنەكەون، خۆی كاندیدێك بۆ سەرۆك وەزیران دیاریدەكات.