TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەپەلە ... دوای ١٠ مانگ ئاڵای بەرزی کوردستان جارێکی دیکە لە پرذی هەڵکرایەوە

سارا
Yazar
📅 19 Ağustos 2018 18:47

  دوای نزیكەی  ١٠مانگ لەداخستنی ڕێگای كەركووك - هەولێر  ، لە لایەن هێزەکانی عێراق و حەشدی شەعبییەوە ئەمڕۆ ١٩ی ئۆگۆستی ٢٠١٨ ڕێگاكە کرایەوە . 

بە ئامادەبوونی عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەولێر بە هاوبەشی لەگەڵ لایەنەی بەغدا : " بەختەوەرانە دوای چەندین کۆبوونەوەی هاوبەش لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی بەغدا، ئەمڕۆ بە فەرمی ڕێگای هەولێر بۆ کەرکووک بە ڕووی هاووڵاتیاندا کرایەوە و ئاڵای سەربەرزی کوردستان جارێکی دیکە لەوە ڕێگایە درەوشایەوە .

وەکوو ستافی " پەیامی کورد " هیواخوازین کەرکووکی دڵی کوردانیش بە یەکجاری بگەڕێتەوە سەر خاکی پیرۆزی کوردستان و دڵی ٦٠ میلیون گەلی کورد پڕ بێ لە هیوای گەورەتر بۆ بە دەوڵەت بوونی کوردستانێکی سەربەرز و ئازاد ...

Paylas: