TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەپەلە ... فەرماندەیی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ڕاگەیندراوێک بۆ خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات بڵاو دەکەنەوە

سارا
Yazar
📅 02 Temmuz 2018 02:30

 فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕوو لە خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە.

 

 دەقی ڕاگەێندراوەکە بەم شێوەیەیە :

وێڕای سڵاوی قارەمانانەی پێشمەرگەکانی کوردستان

 ئاگادارییەک لە فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە بۆ خەڵکی بەشەرەفی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی سەربەرز

 هێزی پێشمەرگەی کوردستان، خەڵکی گوند و هەوارنشینەکانی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە ڕێژیمی کوماری ئیسلامی بە ناوی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە داوای یارمەتی لە خەڵک دەکات.

 شەوی هەینی ڕێکەوتی ٣٠/٠٦/٢٠١٨   ٦ چەکداری نەناسراو کە خویان داپۆشیبوو لە کوێستانەکانی میرەسەنی شنۆ داوای یارمەتیان لە مەڕدارەکانی ئەو ناوچەیە کردووە.

 خەڵکی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە پێشمەرگەی کوردستان پێویستیان بە خۆشاردنەوە نییە و بە سەربەرزی و ڕاشکاوانە دەچنە باوەشی گەل و خۆیان لە خەڵکی کوردستان ناشارنەوە.

 ئەوە یەکێکی دیکەیە لە کردەوە قیزەوەنەکانی جاش و مۆرە خۆفرۆشەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێرانە و بە هیچ شێوەیەک بڕوایان پێ مەکەن

Paylas: