Kurdistan
بەپەلە ... فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان " حدکا " ڕاگەیندراوێکی بڵاو کردەوە
بە هۆی تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تۆپخانەکانی سوپای پاسدارانەوە ، کە لە شنۆ و پیرانشار جێگیر کراون، دوو پێشمەرگەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران گیانیان لە دەست دا.
بە پێی ڕاگەیندراوێک کە فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان (حدکا) بڵاوی کردووەتەوە، دوو پێشمەرگەی ئەو حزبە بە هۆی تۆپبارانی ئەمڕۆی بەرزاییەکانی چۆمان و سیدەکان لەلایەن سوپای پاسدارانەوە گیانیان لە دەست داوە.
ناسنامەی ئەو دوو پێشمەرگەیە ئیدریس دەروێشی خەڵکی پیرانشار و رەحیم ڕوستەم داستان خەڵکی مەهاباد ڕاگەیندراوە.
تۆپخانەکانی سوپای پاسداران کاتژمێر یەکی نیمەڕۆی ئەمڕۆ بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بە خەستی بەرزاییەکانی بەربەزین لە سیدەکان و هەڵگۆرد لە چۆمانیان بۆردوومان کرد.
هاووڵاتییەکی مەدەنی خەڵکی باشووریش بە هۆی ئەو تۆپبارانەوە بریندار بووە.