TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەپەلە ... ١١ هاووڵاتی هەرێم ئەمڕۆ لە لایەن سوپای پاسدارانەوە دەست بەسەر دەکرێن

سارا
Yazar
📅 21 Temmuz 2019 16:49

پەیامی کورد    ...   لە گوندی ئالانەی سنووری حاجی ئۆمەران، سوپای پاسدارانی ئێران 11 كەسیان دەستگیر كرد و دەستیشیان بەسەر زیاتر لە 400 سەر مەڕوماڵاتی گوندەكەدا گرت.

فەرزنگ ئەحمەد، بەڕێوبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران لە سنووری شارۆچكەی چۆمان، ڕایگەیاند : "سوپای پاسدارانی ئێران 11 كەسی گوندی ئالانەی سنووری ناحیەكەمانیان دەستگیر كردووە و هەروەها دەستیشیان بەسەر زیاتر لە 400 سەر مەڕوماڵاتی هاووڵاتیانی ئەو گوندەدا گرتووە، كە تا ئێستاش ئەو هاووڵاتیانە ئازاد نەكراون".

بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران دەشڵێ: "سەرووی خۆمان ئاگادار كردووەتەوە و بەدواداچوون بەردوامە بۆ ئەوەی ئەو هاووڵاتیانە و مەڕوماڵاتەكانیان ئازاد بكرێن".

Paylas: