بەپەلە ... هیچ ڕێکەوتنێک لە نێوان پارتی و یەکیتیدا نەماوە
پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایده‌گه‌ینێت، هیچ ڕێکه‌وتنێکی پێشوویان له‌گه‌ڵ یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان نه‌ماوه که پێشتر واژۆیان کردبوو بۆ دابه‌شکردنى هه‌ریه‌که لە پۆسته‌کانى سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆکى هه‌رێم.
مه‌حمود محه‌مه‌د وته‌بێژی فه‌رمی پارتی هەروەها ڕایدەگەینێت " پێشتر پارتی پۆستی سەرۆکی هەرێمی وەرگرتوە لەبەرامبەر پۆستی سەرۆک کۆمار کە یەکێتی وەریگرتووە، بەڵام ئێستا پۆستی سەرۆکی هەرێم نەماوەو ئەو رێکەوتنە هەڵوەشاوەتەوە".
مه‌حمود محه‌مه‌د وتی "ئەو رێکەوتنە له‌نێوان کاک مه‌سعود و خوالێخۆشبوو مام جه‌لال کراوه، به‌ڵام ئێستا سه‌رۆکی هه‌رێم نه‌ماوه، یه‌کێتی ده‌ڵێت پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق موڵکی ئێمه‌یه، پارتیش پۆسته‌که به‌مافی خۆی ده‌زانێت و ده‌ڵێت موڵکی ئێمه‌یه".
هەروەها وتی : " له‌کۆبوونه‌وه‌ى نێوان پارتی و یه‌کێتی قسه له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق ده‌کرێت".