TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەپەلە ... هێزەکانی سوپای پاسداران ٣ کوردی شاری بووکان دەستگیر دەکەن کە یەکێکیان تەنیا ١٠ ساڵالە

سارا
Yazar
📅 16 Temmuz 2018 21:45

هێزەکانی ئێستێخباراتی سوپای پاسداران لە بووکان سێ هاووڵاتی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر کرد کە یەکێکیان تەنیا ١٠ ساڵ تەمەنیەتی.

بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان “، شەوی پێنج شەممە ( ١٢ی جووڵای ٢٠١٨)، هێزەکانی ئێستێخباراتی سوپای پاسدارانی ئێران لە شاری بووکان، سێ هاووڵاتی خەڵکی گوندی مووشیرئاوای ئەو شارەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستوونەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێران لە شاری بووکان ناسنامەی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە بەم شێوەیە ڕاگەیاندووە : " کاوە خزری، ئاکام خزری کوڕی کاوە و کامیل خزری برای کاوە " .

ئەو سێ هاووڵاتییە دوای تێکهەڵچوونی هێزەکانی ئێستێخباراتی سوپای میاندواو لەگەڵ سەرنشینانی پرایدێک دەستبەسەر بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە و چارەنووسیان نادیارە.

ئاکام لەکاتێکدا دەستبەسەر کراوە کە منداڵە و تەنیا ١٠ ساڵ تەمەنی هەیە.

Paylas: