بەپەلە ... خیانەتەکانی یەکیتی ئەو جارە باڵی بە سەر پەکەکەدا کشاندووە
مه‌ولوود چاوشئۆغلو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، گرووپێكی ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان (ی. ن. ك)، پشتگیری وهاوكاری په‌كه‌كه ده‌كات.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ، ڕایگه‌یاند، وه‌زیرێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه ئه‌ندامی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه ڕایگه‌یاندووه، گرووپێكی ناو حزبه‌كه‌ی هاوكاری و پشتگیری په‌كه‌كه ده‌كات، بەڵام ئەوان دژی گرووپەكەن و باجی پشتگیریی ئەوان بۆ پەكەكە دەدەن، چوونكە پەكەكە ھەڕەشە لە بەڕێوەبەرایەتیی یەكێتی دەكات و فەرمانیان بۆ دەردەكات.
چاوشئۆغلۆ ئاماژەی بەوەش كرد، یەكێتی لەبەر ئەوەی ھاوكاری گرووپێكی تیرۆریستیی وەك پەكەكەی كردووە، بارودۆخی بەو شێوەیەیە كە ئێستا تێیدایە.
به‌هۆی شكستهێنانی ئۆپراسیۆنێكی نهێنی توركیا له شارۆچكه‌ی دوكان له هاوینی 2017 ، ماوه‌یه‌كه نێوانی توركیا و یه‌كێتی گرژی تێكه‌وتووه و له‌به‌ر هه‌مان هۆكاریش له 23ی ئابی 2017، نوێنه‌ری یه‌كێتی له ئه‌نكه‌ره ده‌ركرا.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتی میدیاكان، ئۆپراسیۆنه نهێنییه‌كه بریتی بوو له ڕفاندنی به‌رپرسێكی باڵای په‌كه‌كه، گوایه بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی پشت، سه‌ردانی شارۆچكه‌ی دوكان ده‌كات، به‌ڵام به‌هۆی دزه‌كردنی زانیارییه‌كه پڕۆسه‌كه شكست ده‌هێنێت و سێ كه‌سه‌كه، كه دوانییان سه‌ر به ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا بوون و له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه هاتبوون، له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه ده‌ستگیركران و گرته‌ی ڤیدیۆیی دانپێدانانهكهشیان له میدیاكان بڵاوكرایه‌وه.