بەپەلە .. خشتەی نوێی دابەشکردنی مووچە بڵاو کرایەوە
پەیامی کورد ... وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکانی بڵاوکردەوە، کە رۆژانی٢٢ و ٢٣ی ئەم مانگە دابەش دەکرێن.
بەپێی ڕاگەیندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە رۆژی یەکشەممە ٢٢ی ئەیلوول مووچەی مانگی ئەیلولی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان ، وەزارەتی ناوخۆ ، وەزارەتی خوێندنی باڵا ، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ، بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی ، لیوای نەوت ، زێرەڤانی ، هێزەکانی بەرگری و فەریاكەوتن ، دەزگای ئاسایش ، ئەنجوومەنی ئاسایش
رۆژی دووشەممە ٢٣ی ئەیلوول مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
وەزارەتی شارەوانی و گەشت وگوزار ، وەزارەتی كارەبا ، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ، وەزارەتی پلاندانان ، وەزارەتی كشتوكاڵ ، دیوانی چاودێری دارایی ، دەستەی مافی مرۆڤ ، دەستەی ناوچە كوردستانییەكان ، دەستەی ژینگە ، دەستەی وەبەرهێنان ، دەستەی دەستپاكی ، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی ، دەزگای مین ، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێکردن ، وەزارەتی ڕۆشنبیری ، سەرۆكایەتی هەرێمی کوردستان سەرۆكایەتی پەرلەمان ، ئەنجوومەنی وەزیران