بەپەلە ... قوباد تاڵەبانی دەبێتە سکرتێری گشتی یەکیتی
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سەرۆکوەزیرانی کوردستان هەروەها كوڕی بچوكی جەلال تاڵه‌بانی " سكرتێری پێشوی یه‌كێتی " ، توانی تا ڕادەیەک خۆی بسەلمێنێت و خۆی زیاتر لە جەماوەری یەکیتی و حزبەکەی نزیک بکاتەوە له هه‌ڵبژاردنی 12-5 ده‌وری باڵای هه‌بێت بۆ بانگه‌شه و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ بۆحیزبه‌كه‌ی.
عومه‌ر شێخ موس،یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگه‌یاندووه :ئێمە هه‌رگیز نه‌مان ویستوه یه‌كێتی به‌ره‌و بنه‌ماڵه بڕوات به‌ڵام قوباد تاڵه‌بانی توانایەکی باشی هه‌یه ده‌توانێت سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بكات.
له‌ئێستادا یه‌كێتی بە هۆی باڵ باڵێنه‌وه ده‌ناڵێنێت ، چاوه‌كان له ئێستا دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه قوباد تاڵه‌بانی بتوانێت ببێته شوێنگره‌وه‌ی باوكی بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی له ڕووخانی یه‌كجاری بپارێزێت.
شێخ مووس هەروەها دەلێت : "من له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری و ریفۆرمم له‌ناو یه‌كێتی، ئه‌گه‌رنا وه‌ك حزبه‌كانی ئه‌ورووپای شه‌رقی لێدێت و هه‌ر له شوێنی خۆی ده‌وه‌ستێت ، ده‌بێت ئه‌و كه‌سه لێوه‌شاوه‌بێت و سیاسییه‌ك و حزبییه‌كی باش بێت جا كوڕی هه‌ر كه‌سێك هه‌یه با ببێت، گرینگ ئه‌وه‌یه یه‌كێتی ببات به‌ره‌وپێش ".