TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەپەلە    ...   لە بڕیارێکی گرینگدا مووچەی خانەنشینان گۆڕانکاری بەسەردا دێت

سارا
Yazar
📅 21 Haziran 2020 18:27

پەیامی کورد    ...    بەپەلە    ...   لە بڕیارێکی گرینگدا مووچەی خانەنشینان گۆڕانکاری بەسەردا دێت

بەڕێوبەری گشتی خانەنشینی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، ھەموو ئامادەكارییەك بۆ كەمكردنەوەی مووچەی پلە باڵاكان كراوە و لیستی ناوەكانیش ئامادە كراوە، تەنھا چاوەڕێی ڕێنمایی دەكەن بۆ ئەوەی جێبەجێ بكرێت، بەڵام دەستكاریی مووچەی فەرمانبەران ناكرێت و حكوومەت لە بەرنامەیدا ھەیە مووچەی ئەو خانەنشینانە زیاد بكات كە مووچەیان كەمە.

حازم ئیسماعیل، بەڕێوبەری گشتی خانەنشینی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند : "بڕیارە لە سەرەتای مانگی داھاتوودا دەست بە جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی بكرێت و، ئێمەش بۆ كەمكردنەوەی مووچەی پلە باڵاكان، ھەموو ئامادەكارییەكانمان كردووە و لیستی ناوی ئەو كەسانەشمان ئامادە كردووە كە مووچەیان كەم دەكرێتەوە".

ئیسماعیل گوتیشی: "چاوەڕێی رێنمایی دەكەین بۆ ئەوەی دەست بە كەمكردنەوەی مووچەكەیان بكەین، ئەگەر مووچەشیان بۆ نیوە كەم بكرێتەوە، نزیكەی ٣ملیار دینار بۆ حكوومەت دەگەڕێتەوە".

ناوبراو باسی لەوەش كرد: "دەستكاریی مووچەی فەرمانبەران ناكرێت و تەنھا دەرماڵەكان رێك دەخرێنەوە، لە بەرنامەی حكوومەتیشدا ھەیە ئەگەر دۆخەكە باشتر بێت، مووچەی ئەو خانەنشینانەی كە مووچەكەیان كەمە، زیاد بكرێت".

Paylas: