TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەپەلە ... لە سلێمانی بە ئاڕ - پی - جی هێرش دەکرێتە سەر مۆڵکی عەمید سەرحەد قادر بەڕێوبەری پێشووی‌ پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک

سارا
Yazar
📅 21 Haziran 2019 14:15

پەیامی کورد    ...    بە ئاڕ - پی - جی هێرش دەکرێتە سەر مۆڵکی عەمید سەرحەد قادر بەڕێوبەری پێشووی‌ پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک

بەڕێوبەری پێشووی‌ پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك ڕایگەیاند كە شەوی‌ ڕابردوو هێرش كراوەتەسەر باخەكەی‌ لە سلێمانی‌.
لە راگەیندراوێكدا عەمید سەرحەد قادر بەڕێوبەری پێشووی‌ پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركووك رایگەیاند كە شەوی‌ رابردوو "دەستێكی تێكدەر كە دیارە ئامانجیان ئەوەیە لەم دۆخە هەستیارەی كوردستان ئاژاوەیەك درووست بكەن زۆر ترسنۆكانە وە لەدورەوە هێرشیان كردە سەر باخەكەمان".
عەمید سەرحەد قادر نووسیویەتی‌: "سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی ڵێیان پرسیم بۆ سەلامەتی خۆم و هاوڕێكانم".
ئاماژەشی‌ بەوەداوە كە "یەكڕیزی خەڵكی كوردستان و لایەنە سیاسیەكان لە هەموو شت گرنگترە و یەكێك بووم هەموو كات كارم بۆ ئەو ئامانجە كردووە".
باخەكەی‌ عەمید سەرحەد لەسەر رێگای تاسڵوجە –سلێمانی-یە و لە دوورەوە تەقە لە باخەكەی كراوە و بەپێی زانیاریەكان گولـلـە ئاڕ پی جی-یەك بەر سیاجی باخەكەی كەوتووە و لە بەرامبەردا لە ماڵەكەیەوە وەڵامی سەرچاوەی‌ تەقەكان دراوەتەوە.

Paylas: