TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەپەلە ... لە ترسی ناڕەزایەتی خەڵک بەرامبەر لە سێدارەدانی ڕامین حسێن پەناهی شاری سنە بوەتە بنکەیەکی گەورەی سەربازی ئێران

سارا
Yazar
📅 16 Haziran 2018 18:51

دوای بڕیاری لە سێدارەدانی ڕامین حسێن پەناهی خەلک و چالاکوانانی شاری سنە " ڕۆژهەڵات " بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بەم بریارە لە پارکی ئێستقلال " سەربەخۆیی " ی ئەم شارە بە تەمای گردبوونەوەی جەماوەرین و ڕژیمی ئیرانیش ، زیاتر لە ١٠٠ کەس لە هێزە ئەمنییەکانی بە جل و بەرگی فەرمییەوە و بە دەیان کەسی دیکەش بە جل و بەرگی مەدەنییەوە لە ناوەوە و لە دەورووبەری پارکەکەدا بڵاوەیان پیکراوە بۆ ئەوەی بەر بە کۆبوونەوەی خەڵک بگرن .

بە پێی ووتەی شایەتحاڵان لە نێو ساری سنە ئەو هێزانەی بە جل و بەرگی مەدەنییەوە خۆیان حەشار داوە لە نێو شاریشدا بلاوەیان پیکراوە بۆ کاری سیخوری و لە ئەگەری هەر هێرشێکی خەڵک یا کاردانەوە و چالاکییەک بتوانن بە ئاسانی دەستگیریان بکەن .

هێزێکی زۆری ماتۆڕسوار بە باتوومیش لە نێو پارکەکەدا جیگیر کراون و تا ئێستاش ئەو هێزانە لەوێ ئامادەن . بە پێی زانیارییەکان خەڵکی شارەکە ترسیان لە شناسایی بوونیان هەیە هەر چەندە چاو نەترسانە بەشدارن لەم چالاکییەدا بەڵام ترسیان لەم هێزە زۆرەی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش زۆرە .  

Paylas: