TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەپەلە ... یەکەم پەیامی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ موستەفا کازمی ڕاگەیندرا

سارا
Yazar
📅 28 Nisan 2020 21:28

پەیامی کورد    ...   یەکەم پەیامی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ موستەفا کازمی ڕاگەیندرا 

ئەمڕۆ نێجیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، یەكەمین پەیامی ئاراستەی موستەفا كازمی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی عێراق كردو رایگەیاند،"هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى دابينكردن و پاراستنى مافه‌ ده‌ستورييه‌كانى، پشتگيرى له‌ مسته‌فا كازمى بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى فيدراڵي عێراق ده‌كات"

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممە، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ جێنين پلاسخارت نوێنه‌رى سكرتێرى گشتي نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتوه‌كان له‌ عێراق كرد و باسیان لە دۆخى سياسی عێراق و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى فيدراڵ و دوايين پێشهاته‌كانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنايان كرد.

نێچيرڤان بارزانى رایگەیاند،"هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى دابينكردن و پاراستنى مافه‌ ده‌ستوورييه‌كانى، پشتگيرى له‌ موسته‌فا كازمى بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى فيدراڵي عێراق ده‌كات، هيواى خواست بتوانيت له‌ واده‌ى دياريكراوى خۆيدا حكومه‌ته‌كه‌ى پێكبهێنێت"
سەرۆكی هەرێم ڕۆڵى نوێنه‌رايه‌تي نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتوه‌كانى له‌ عێراق بۆ هاوكاريى عێراقييه‌كان له‌ پرسى پێكهێنانى حكومه‌ت و ڕاسته‌ڕێكردنى دۆخى سياسي ووڵات به‌رزنرخاند. 
له‌ به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا دۆخى دارايی عێراق و بڕينى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستانيان له‌لايه‌ن حكومه‌تى فيدراڵى عێراقه‌وه‌ خسته‌ به‌ر باس و له‌مباره‌يه‌وه‌‌  نێچيرڤان بارزانى جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ ناكرێت مووچه‌ و شايسته‌ داراييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكرێنه‌ پرسێكى سياسى و ئه‌م هه‌نگاوه‌ى به‌غداى به‌ كارێكى ناده‌ستوورى و ناياسايى له‌ قه‌ڵه‌مدا، هه‌روه‌ها داواى له‌ نوێنه‌رى سكرتێرى گشتي نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتوه‌كان كرد كه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشه‌يه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا، ڕۆڵى خۆى بگێرێت.
دوايين پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌نگاوه‌كانى ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بو كه‌ تيايدا نوێنه‌رى ڕێكخراوى ته‌ندرووستي جيهانى (WHO) چۆنيه‌تي مامه‌ڵه‌ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى په‌تاكه‌ى له‌لايه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ به‌رزنرخاند و له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان له‌ عێراق سوپاس و ده‌ستخۆشییان له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان كرد، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانييش سوپاسى ڕێكخراوه‌كه‌ى كرد بۆ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.

Paylas: