بەپەلە ... مووچەی چوار مانگی پێشمەرگە ئێستا لە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگەیە
پەیامی کورد ... بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ، حکوومەتی عێراق مووچەی چوار مانگی پێشمەرگەی خستووەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی پێشمەرگە.
لیوا بابەکر فەقێ ئەحمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و رۆشنبیری وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند : ھاتنی شاندی وەزارەتی بەرگری عێراق بۆ ھەرێمی کوردستان، چەندین پرسی لە خۆی گرتووە، وەک پرسی مووچە و ھاوکاری لۆجیستی بۆ پێشمەرگە.
لیوا بابەکر ئاماژەی بەوەشدا، کە سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی چوار مووچەی پێشمەرگەی داوە و لە ئێستادا خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی پێشمەرگە.
ئەو شێوازی ناردنی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگەیشی روون کردەوە، کە مانگانە رەوانە دەکرێت، ھەر چواری پێکەوە ڕەوانە ناکرێت، ھەر بۆیەشە دەڵێ، کاتێ شاندەکە ھاتنەوە، ئەوکات باسی وردەکاری زیاتر دەکرێت.