TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەپەلە ... ئەنەکەسە و پەیەدە ڕێکەوتنیان لە سەر یەکڕێزی ڕۆژئاوا ڕاگەیاند و سوپاسی ئەمریکا و مەزلووم عەبدی دەکەن

سارا
Yazar
📅 17 Haziran 2020 20:22

پەیامی کورد    ...     ئەنەکەسە و پەیەدە ڕێکەوتنیان لە سەر یەکڕێزی ڕۆژئاوا ڕاگەیاند و سوپاسی ئەمریکا و مەزلووم عەبدی دەکەن .

دەستکەوتێکی مێژوویی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان

نوێنەرانی حیزبەکانی یەکیتی نیشتیمانی کوردی لە سووریا " PYD و ئەنجوومەنی نیشتیمانی کوردی سووریا " ENKS ڕایانگەیاند کە ڕێککەوتوون بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی هاوبەشی گشتگیری کوردی سووریا.ئەم ڕێکەوتنە بریتییە لە بەڕێوەبردن ، هاوبەشی ، بەرگری و ئەمنییەت و پاراستن لە پەیمانی دهۆک لە ساڵی  ٢٠١٤ .

شرۆڤەکارانی سیاسی پێیان وایە هۆکاری هێرشەکانی تورکیا و ئێران بۆ سەر باشووری کوردستان و حیزبەکانی باکوور و باشوور دەگەڕێتەوە بۆ ئەم دەسکەوتە گەورەیە کە لە لایەن دوو ووڵاتی فەڕەنسا و ئەمریکاوە پشتگیری دەکرێت.

نوێنەرانی حیزبەکانی یەکیتی نیشتیمانی کوردی لە سووریا " PYD و ئەنجوومەنی نیشتیمانی کوردی سووریا " ENKS بە سەرپەرشتی جێگری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دا باڵیۆز ڤیلیام ڕووباک و فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک مەزڵووم عەبدی بۆ ڕێکەوتنی یەکڕێزی لایەنە کوردییەکان بە سەرکەوتوویی ڕێک کەوتن 

ئەمڕۆ ١٧ی جوونی ٢٠٢٠ لە ڕاگەێندراوێکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند کە لە ئەنجامی چاوپێکەوتنی دوێنێ ١٦ی جوون لە نێوان شاندی نوێنەرانی حیزبەکانی یەکیتی نیشتیمانی کوردی لە سووریا " PYD و ئەنجوومەنی نیشتیمانی کوردی سووریا " ENKS کە سەرپەرشتیان دەکات لە سەر خاڵگەلی بەڕێوەبردن و هاوبەش بەرگری و پاراستن بە سەرکەوتوویی ڕێکەوتن 

لە بەشێکی تریشدا هاتووە، ئەم لێکتێگەیشتنانە هەنگاوی یەکەمی گرینگ پێک دێنن بە سەرپەرشتی یاریدەدەری نوێنەرێ نێردراوی ئەمریکی، تایبەت بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، باڵێۆز ڤیلیام ڕۆباک و، فەرماندەی گشتی "هەسەدە"، جەنەراڵ مەزلووم کۆبانی و هەردوو لا سوپاس و ڕێزی خۆیان بۆ هەریەک لە فەخامەتی سەرۆک مەسعوود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پشتیوانی و هەوڵەکانیان لەپێناو یەکڕێزیی کورد لە سووریا دەربڕی، هەروەها ئەوان سوپاسی ئەمریکایان کرد لەبارەی چاودێری و پشتیوانی بەهێزی یەکڕیزیی گەلی کورد کە پشتیوانییان کرد لە ئایندەی سووریادا دیموکراتی و فرەلایەنی و ڕیزگرتن لە مافەکانی هەموو پیکهاتەکان جێگیر بکرێت.

Paylas: