TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەپەلە ... ئەندامێکی سوپای پاسداران بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ حزبی دیموکراتی ئێران حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا

سارا
Yazar
📅 06 Eylül 2018 16:01

یەکێک لە ئەندامانی سوپای پاسدران لەلایەن دەزگایی قەزایی ئێران بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران حوکمی سێدارەی بەسەر سەپا.

بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان ، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لقی ٣٢ی دادسەرای سەربازی ئورمیە، حوکمی لە سێدارەدانی بەسەر هاووڵاتیەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی ئەرسەلان خودکام دا سەپاندووە.

ئەو حوکمە بە تۆمەتی سیخوڕی و هاوکاری لەگەڵ حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بەسەر ناوبراودا سەپێندراوە.

ئەرسەلان خودکام تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵکی مەهابادە کە بۆ ماوەی ١٦ ساڵە ئەندامی سوپای پاسداران بووە.

ناوبراو پێشتر پێشمەرگەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بووە کاتێک خۆی ڕادەستی ئێران کردوەتەوە، بوەتە ئەندامی سوپای پاسداران.

هەروەها لە مانگی جانیوەری ئەمساڵدا لە ڕێگەی ئێستێخباراتی سوپاوە دەست بەسەرکراوە ئێستا لە بەندی ٣-٤ بەندیخانەی ئۆرمیە بەند کراوە .

Paylas: