TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەپەلە ... + وێنە ... لە سلێمانی چەند کەسی سەر بە سوپا و پەکەکە هێرش دەکەنە سەر ئەندامێکی پێشووی پژاک

سارا
Yazar
📅 07 Haziran 2019 17:41

پەیامی کورد   ...    ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە چەند کەس سەر بە پەکەکە و کۆماری ئیسلامی ئێران " سوپا " لە شاری سلێمانی هێرش دەکەنە سەر ئەندامێکی پێشووی پژاک .

بە پێی زانیارییەکان چەند کەس سەر بە پەکەکە و کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سلێمانی هێرش دەکەنە سەر ئەندامێکی پێسووی پژاک بە ناوی میعاد ئەحمەدی

لەم هێرشەدا دەرگای ماڵی میعاد ئەحمەدی پەنابەری سیاسی خەڵکی سنە دەشکێنن و زۆریان لێداوە و برینداریان کردووە. میعاد پێشتر ئەندامی حزبی پژاک بووە و ئێستا بە تاوانی جیا بوونەوە لەو ڕێکخراوە بەردەوام ھەڕەشەی لێ دەکرێت. ئاسایشی سلێمانی پێویستە باری ئەمنی ئەو کوردانەی ڕۆژھەڵات کە لە پژاک و پەکەکە جیا دەبنەوە بپارێزێت. تووندوتیژی پەکەکە دژ بە ئەندامانی پێشووی مەحکوم دەکرێت. خەبات بە زۆرەملی ناکرێ و کەسانێک ئامادەی درێژەدان بە تێکۆشان نین لە پژاک یا ھەر ھێزێکی دیکەی کوردستان ئەوە ، مافی خۆیانە واز لە ئەندامیەتی بێنن

Paylas: