TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەپەلە و گرینگ ... پێشمەرگە دێرینەکان لە دژی " NRT " داوای یاسایی تۆمار دەکەن .

سارا
Yazar
📅 25 Ocak 2019 17:27

پەیامی کورد  ...  پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ بەشێکى زۆر لە پێشمەرگە دێرینەکان گردبوونەوەیەکیان لەبەردەم کەناڵى " NRT "  ئەنجامداو رایانگەیاند دژى ئەو کەناڵە داواى یاسایی تۆماردەکەین و رێگە نادەین هیچ دەزگایەکى ڕاگەیاندن سووکایەتى بە پێشمەرگە بکات.

لەو گردبوونەوەیەدا یاداشتى ناڕەزایی دەستەى ئامادەسازى خوێندرایەوەو تیایدا رایانگەیاند"کە هەرگیز لە هیچ کەسى قبوڵ ناکەین سوکایەتى بە مێژووى خەباتى سەدان ساڵەى گەلەکەمان بکات و خۆى بکات بە دەمراست و وتەبێژى میلەتەکەمان و بە گیان و باڵاى سەدامى دیکتاتۆردا هەڵبدات، کەناڵى ئێن ئارتى خۆى بەرهەمى خوێنى ئەو شەهیدانەیە کە لەسەنگەرى بەرگرى کردن لە ناسنامەى کورد شەهید بوون".

هەروەها رایانگەیاند: "ئایا شێخ مەحمودى نەمر بەچى پێوەرو لێکدانەوەیەک بەکرێگیراوى دوژمن و خائین بووە؟ ئایا قازى محەمەد سەرۆکى کۆمارى مهاباد بەچى پێودانگێکى عەڵقى دەبێت بە خائین ناوزەند بکرێت؟ بۆچى دەبێت دەیان هەزار شەهید و پێشمەرگە لەبەردەم کەناڵەکانى میدیادا سوک بکرێن؟ ئەمانەو دەیان پرسیارى تر روبەروى ئەو کەناڵە دەکەینەوەو داوا دەکەین وەڵامبداتەوە".

لەبەشێکى ترى یاداشتەکەیاندا پێشمەرگە دێرینەکان ئەو کەناڵەیان بە کەناڵێکى زەردو گوماناوى ناساندوو رایانگەیاند:"رێگە نادەن بە پرۆگرام و ئاوازى دوژمن بخوێنێت و سکاڵاى یاساییان لەسەرى تۆمارکردوە و بەسزاى یاسایی و مەدەنى لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکەن".

ئاشکراشیان کرد کە هەموو رێگەیەکى یاسایی دەگرینە بەر بۆ ئەوەى کەناڵى " NRT " و خاوەنەکەی و بەڕێوەبەرانى داواى لێبوردن لە پێشمەرگە دێرێنەکان و خەڵکى کوردستان بکەن.

ئەم گردبونەوەیە دواى لێدوانى هاوڵاتییەک دێت لە یەکێک لە بەرنامەکانى ئێن ئار تى کە رایگەیاندبوو لە شێخ عوبەیدوڵاى نەهریەوە هەموو سەرکردەکانى کورد خائین بون و لە شاخیش هەر خەریکى دزی بوون.

Paylas: