TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەپەلە ... وەزارەتی دارایی دابەش کردنی مووچەی بەم شێوەیە ڕاگەیاند

سارا
Yazar
📅 03 Eylül 2018 14:52

بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەت و دامەزراوە حکوومییەکانی ھەرێمی کوردستان بکرێت و لەسەرەتاشدا مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند: "ڕۆژی چوارشەممە  ٥/٩/٢٠١٨ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت".

گوتیشی: "ڕۆژی پێنج شەممە ٦/٩/٢٠١٨ مووچەی یەکەی ٧٠ و ٨٠ی ھێزی پێشمەرگە دابەش دەکرێت و ڕۆژانی دواتریش مووچەی وەزارەتەکانی دیکە دابەش دەکرێت".

هەروەها لەمەودوا وەزارەتی دارایی خشتەی مووچە ڕاناگەیندرێت، بەڵکوو هەر 30 ڕۆژ جارێک مووچە دابەش دەکرێ.

Paylas: