بەپەلە ... وەزارەتی تەندرووستی ؛ ئەگەری ڕوودانی کارەسات زۆر نزیکە " تکایە خۆتان بپارێزن "
پەیامی کورد ... وەزارەتی تەندرووستی ؛ ئەگەری ڕوودانی کارەسات زۆر نزیکە " تکایە خۆتان بپارێزن " .
ووتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی كوردستان رایدەگەێنێت : ئێستا مەترسی ڤیرووسی كۆرۆنا لە سەرانسەری كوردستاندا وەك یەكە و ئەگەر هاووڵاتیانیش بەهەر هۆكارێك پابەندی رێنماییە تەندرووستییەكان نەبن، ئەگەری روودانی كارەسات هەیە.
دكتۆر محەمەد قادر ووتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی كوردستان راگەیاند، پێویستە هاووڵاتیانی كوردستان پابەندی رێنماییەكانی تەندروستی بن، ئەوكات بە ئاسانی دۆخەكە كۆنتڕۆڵ دەكرێت، ئەگەر وانەبێ و هاووڵاتیان بەهەر هۆكارێك پابەندی رێنماییەكان نەبن، ئەوا ئەگەری روودانی كارەسات نزیكە.
لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا ووتی "ئێستا مەترسی ڤیرووسی كۆرۆنا لە هەموو كوردستاندا وەك یەكە و هەموو كوردستان زۆنی مەترسیدارە، بۆیە ئێمە وەكو یەك مامەڵە لەگەڵ هەموو كوردستان دەكەین بۆ كەرەنتینەكردن، بەڵام ئەگەر لە ناوچەیەك بۆ ناوچەیەكی دیكە زۆرترین ژمارەی تووشبوونی تێدا تۆماربكرێت ئەوا ئەو ناوچەیە دادەخەین نەك كەرەنتینە بكرێت".
لەبارەی هەماهەنگییەكانیان لەگەڵ رێكخراوی تەندرووستی جیهانییش، ووتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی روونیكردەوە، هەماهەنگی تەواویان هەیە بۆ پێدانی دوایین رێنماییە زانستییەكانی خۆپارێزی و مامەڵەكردن لەگەڵ تووشبوەكان و پاراستنی ئەوانەی تائێستا تووش نەبوون.