TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەپەلە ... ئێران سەبارەت بە کێشەی ئاو ڕوونکردنەوە دەداتە خەڵکی هەرێم

سارا
Yazar
📅 10 Haziran 2018 01:30

سەبارەت بە کێشەی ئاو سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی دڵنیایی دەداتە خەڵکی هەرێمی کوردستان و دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکان ڕوونکردنەوە دەدات و دڵنیایان دەکاتەوە کە ئاوی ڕووبارەکانی زێی گەورە و سیروان و ئەڵوەن بەردەوام دەبێت.

 سەعدوڵڵا مەسعودیان، سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی، لە ڕوونکردنەوەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات کە : " ئێمە وەک هەمیشە دەنگۆکانمان بە درۆخستۆتەوە و وتوومانە کە ئاوی ڕووباری زێی بچووک و ئاوی ڕووباری سیروان و ئاوی ڕووباری خانەقین کەمنەبۆتەوە. ئێمە دەستەیەکمان لە پارێزگای سلێمانی و کونسوڵخانە پێکهێناوە کە سەردانی شوێنەکان بکەن و خۆشمان لە ماڵپەڕەکانی سەر بە کونسوڵخانە گرتەی ڤیدیۆییمان بڵاوکردۆتەوە کە لە لایەن هاوڕێیانمان لە شوێنی ڕووبارەکان تۆمارکراون و تێیاندا دەردەکەوێت کە ئاوی هیچ یەکێک لە ڕووبارەکان نەگیراوەتەوە".

هەروەها ڕاشیگەیاند: "من دەمەوێت هەموو دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکان دڵنیا بکەمەوە کە نیگەران نەبن. ئاو بەردەوامە و ژیانیش بەردەوامە، پێشموایە هەندێک لەو هەواڵانە بە ئامانجەوە بڵاوکراونەتەوە، لە کاتێكدا هیچ شتێكی تایبەت ڕووی نەداوە و ژیانیش لە ڕووبارەکانی زێی گەورە و سیروان و خانەقین بەردەوامە".

شایانی باسە، سەرچاوەی سەرەكی ئاوی قەڵادزێ پڕۆژەی ئاوی خاس ‌و هەڵشۆن. پڕۆژەی ئاوی خاس نزیكەی ۸۵% ‌و پڕۆژەی هەڵشۆش نزیكەی ۱۵%ی ئاوی خواردنەوەی قەڵادزێ‌ دابیندەكەن.

پێشتریش سەرکۆنسولی  ئێران لە هەولێر، داخرانی ڕەوتی ئاوی ڕووباری زێی بە ڕووی خەڵکی هەرێمی کوردستان ڕەت کردەوە و بە ئاماژە بەوەی کە هۆی کەم بوونەوەی ئاوی ڕووبارەکان پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە کەمبارین و گەرمای هەواوە هەیە، ڕایگەیاند: بە پێچەوانەی دەنگۆکان، ڕایدەگەیێنین کە ئاوی ڕووباری زێی بچووک کە دەڕژێتە بەنداوی دووکان، هێشتا بەردەوامە و وێنەکانی ڕۆژی شەممە ١٢ی جۆزەردان سەلمێنەری ئەو ڕاستیەن.

Paylas: