Kurdistan
بەپەلە ... پێشمەرگە لە سڵیمانی بە درووشمی " خیانەت لە خوێنی شەهیدان " خۆپیشاندانیان کرد
لە پارێزگای سلێمانی سەدان پێشمەرگە دژی ڕەتکردنەوەی دەنگەکانیان لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە خۆپیشاندان دەکەن.
گردبوونەوەکە سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٣/٦/٢٠١٨ بە بەشداریی سەدان پێشمەرگە و ئەفسەر لەبەردەم نووسینگەی پەرلەمانی عێراق لە سلێمانی، ئەنجام درا.
ئەو پێشمەرگانە لە درووشم و لافیتەکانیاندا، ڕەتکردنەوەی دەنگی ھێزەکانی پێشمەرگەیان بە ”خیانەت لە خوێنی شەھیدان“ دانا و داوایان کرد ئەو بڕیارەی پەرلەمان ڕەت بکرێتەوە.
، پەرلەمانی عێراق ڕۆژی ٦/٦/٢٠١٨ کۆ بووەوە و یاسای ھەڵبژاردنی ھەموار کردەوە. لەناو دانیشتنەکەدا، پەرلەمانتارانی گۆڕان پێشنیازی ڕەتکردنەوە و ھەژمارنەکردنی دەنگی تایبەت (دەنگی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکان)یان لە ھەرێمی کوردستان کرد و پەرلەمانیش کردییە یاسا،