بەپەلە ... یەکیتی سەرچاوەیەکی دارایی گۆڕان کە بڕی ٢٥٠ هەزار دۆلارە دەبڕێ
بە هۆی ئەو ناکۆکییانەی دوای پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە پارێزگای سلێمانی لەنێوان یەکێتی و گۆڕاندا درووست بووە، سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرای دەکات ، ناکۆکییەکە درزی خستووەتە نێوان هێرۆ ئیبراهیم، هاوسەری جەلال تاڵەبانی و کوڕەکانی نەوشیروان مستەفاشەوە، بەشێوەیەک لەلایەن باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتی، كوڕهكانى نهوشیروان مستهفا و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان لە بڕینی یارمەتییە داراییەکان لەلایەن یەکیتییەوە ئاگادار کردووەتەوە ، کە تەنیا ئەو دوو لایەنەی ناو گۆڕان بەو هاوکارییە داراییانەی یەکێتی بۆ " گۆڕان " ئاگادارن.
هەروەها بزووتنەوەی گۆڕان گومانی ئەوەی هەیە باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتی لەو ماوەیەدا بە قازانجی کاندیدە دەرچووەکانی خۆی و ئەو دەنگانەی لەو پارێزگایە هێناویەتی، دەستکاریی دەنگەکانی کردبێت. .
لایەنە ناڕزاییەکانی هەڵبژاردن لە پارێزگای سلێمانی، بەتایبەتی بزووتنەوەی گۆڕان، گومانی هەیە لەوەی لەو ماوەیەدا سندوقەکانی دەنگدان لەو پارێزگایە بە قازانجی ئەو دەنگانەی یەکێتی هێناویەتی دەستکاری کرابن.
بهپێى زانیارییەکان ، ههڕهشهى ئەو باڵەی یهكێتى بەهۆی ئەو کارانەی گۆڕانەوە بووە لە پەرلەمانی عێراق لە دژی دەنگەکانی یەکیتی لە پارێزگای سلێمانی و ئەو لێدوانە توندانەی لەلایەن ئەندامانی بزووتنەوەی گۆڕانەوە لە دژی یەکیتی دەدرێن. ئەو باڵەی یەکیتی خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان و کوڕەکانی نەوشیروان مستەفای له ڕاگرتنی یارمەتییە داراییەکانی حزبەکەی و وشككردنى سهرچاوه داراییهكانى گۆڕان له پڕۆژه بازرگانییهكانى پارێزگای سلێمانی ئاگادار کردووەتەوە.
بە پێی زانیارییەکان ئاشکرا دەکرێ ، باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتی، کە دارایی حزبەکەی بەدەستەوەیە، لهدواى ڕێكکهوتنهكهى لهگهڵ بزووتنهوهى گۆڕان، مانگانه ئەوە جگه له دابینكردنى مووچه و خهرجییهكانى كهناڵى KNN بە بڕى 250 هەزار دۆلاری ئەمریکی، (25 دهفتهر دۆلار) دهداته بزووتنهوەی گۆڕان و پارەکەش لەلایەن کوڕەکانی نەوشیروان مستەفاوە بۆ کەناڵی فەرمیی گۆڕان ئیدارە دەکرێت.
هەرەوەها ، ئەو باڵەی یەکیتی هۆشداریی ئەوەشی داوەتە گۆڕان، کە چیتر نەبێتە پاڵپشتی ئەو هەوڵانەی بەرهەم ساڵح، کە لە دژی یەکیتی لە عێراق دەستی پێ کردووە.
شایانی ئاماژە پێدانە بەپێی زانیارییەکان ، لەدوای بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە سلێمانی، دوو هەزار و 247 سندوقی دەنگدانی گشتی و 191 سندوقی دەنگدانی تایبەت لە دوو هۆڵی سلێمانی هەڵگیراون.