TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەپەلە ... یەکیتی توانای بەستنی کۆنگرەی نییە

سارا
Yazar
📅 03 Haziran 2018 01:07

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بەبێ ھیچ ئەنجامێک کۆتایی ھات و بڕیارە سبەینێ کۆبوونەوەکە بەردەوام بێت.
مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ڕایگەیاند: ”کۆبوونەوەکەمان کۆبوونەوەیەکی باش بووە و چەند بڕیارێکی گرنگ دراوە، بەتایبەتی باسی وەفدەکەی بەغدا کراوە، ھەروەھا باسی پەیوەندیی نێوان یەکێتی و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کراوە، بەڵام لەبەر فراوانیی کۆبونەوەکە نەتوانرا ھیچ بڕیارێک بدرێت، بۆیە کۆبوونەوەکەمان سبەینێ بەردەوام دەبێت، تاوەکوو بتوانین گفتوگۆی زیاتر بکەین“.
 كۆنگره‌ی یه‌كێتی چه‌ندین ساڵی به‌سه‌رداچووه‌ بەڵام ئه‌و حیزبه‌ به‌هۆی ململانێ ناوخۆی باڵه‌كانی نه‌ی توانیوه‌،كۆنگره‌ی ئاسایی خۆی ببه‌ستێت دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین كات ماوه‌ی بۆ دیاری كرا،له‌ ئێستاشدا به‌رپرسێكی باڵای ئه‌وحیزبه‌ ده‌ڵێت ، یه‌كێتی ناتوانێت به‌م زووانه‌ كۆنگره‌ ببه‌ستێت.
به‌پێ زانیارییه‌كان : عه‌دنان موفتی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ڕایگه‌یاندوه‌،یه‌كێتی ناتوانێت به‌م زووانه‌ كۆنگره‌ی ئاسایی خۆی ببه‌ستێت.
له‌ئێستادا به‌رپرسانی نێوەندی یه‌كێتی داوای كۆنگره‌ بۆ نوێ بوونه‌وه‌ی حیزبه‌كه‌یان ده‌كه‌ن ، تاوه‌كوو بتوانن خوێنی تازه‌ به‌به‌ر حزبه‌كه‌یانه‌وه‌ بكه‌ن.
له‌ دواكۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بڕیاردرا پلنیۆم ببه‌ستن،ئه‌وه‌ش به‌رپرسانی یه‌كێتی له‌ ئاستی ناوه‌ڕاست توڕه‌كردووه‌.

Paylas: