TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەپەلە ... زۆرانبازێکی کورد بۆ ئاڵای کوردستان ١٠ میلیۆن دۆلاری ڕەد کردەوە

سارا
Yazar
📅 14 Temmuz 2018 14:59

بە پێی زانیارییەکان پالەوانێکی زۆرانبازی بە نای " هێرش کوردی " خەڵکی باشووری کوردستان نیشتەجێ لە ووڵاتی نەرویج وەکوو ڕێزلێنانێک لە بەرزی ئاڵای کوردستان بڕی ١٠ میلیۆن دۆلاری ڕەد کردەوە .

هەواڵەکان وا دەردەکەون کە هێرش کوردی لە سەر ناوی فێدراسیۆن " Norwegian Wrestling Federation (NWF)  " بەشداری ئەم پاڵەوانەتییەی کردووە و لەو میانەدا کەسێکی هەرە دەوڵەمەندی خەڵکی عێراق کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت پێسنیارێکی گرینگی بۆ دەکات  .

ئەو کەسە پێشنیاری ئەوەی بۆ دەکات کە لە جیاتی بەرز کردنوەی ئاڵای کوردستان ئەگەر ئاڵای عێراق بە کار بهێنێت ئەوە بڕی ١٠ میلیۆن دۆلار وەک پاداشت وەردەگرێت .

هێرش کوردی لە ووڵامی ئەم کەسەدا وەک کەسێکی کورد هەڵوێستی خۆی بۆ ووڵاتەکەی پێی ڕادەگەێنێت و دەڵێ : ئەمن کوردم ، تەنیا لە سەر ناوی کوردستان پاڵەوانەتی دەکەم ، گەلی کورد و نەتەوەکەم بۆ من جێگای شانازییە

 

Paylas: