TR KU SO
FB X
Kurdistan

بە ئامادەبوونى مەسرور بارزانی سێزدەمین پێشانگای ھەمەجۆری بازرگانی نێودەوڵەتی، لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر کرایەوە

سارا
Yazar
📅 30 Eylül 2019 15:48

پەیامی کورد    ...    به چاودێری و ئامادەبوونى مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠/٠٩/٢٠١٩ سێزدەمین پێشانگای ھەمەجۆری بازرگانی نێودەوڵەتی، لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر کرایەوە.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کردنەوەی پێشانگاکە ڕایگەیاند: "ئێمە لە بەرنامەی کاری حکوومەت گرینگی زۆرمان بە ئابووری داوە و ئەم پێشانگایانە دەبنە دەسپێکێکی باش بۆ خاوەن کار و کۆمپانیاکان بۆ ئەوەی تەنها پشت بە یەک کەرتی ئابووری نەبەستێت و سەرچاوەکان هەمەچشن بن".

راشیگەیاند: "لە هاوکاری کردنی خاوەن کار و وەبەرهێنان درێغی ناکەین و هەموو ئاسانکارییەکیان بۆ دەکەین. هیوادارم ئەم پێشانگایە ببێتە هۆی نزیکبوونەوی بازاڕی کوردستان لە بازاڕی جیهان"

بۆ ئەمساڵ 300 كۆمپانیا لە 22 وڵاتی جیاوازەوە بەشداریی لە پێشانگاكەدا دەكەن و بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.

Paylas: