TR KU SO
FB X
Kurdistan

بەم هۆکارە ، بڕیاری ناردنە دەرەوەی بەركەوتووانی چەکی کیمیاوی ڕاگیرا !!!

سارا
Yazar
📅 08 Şubat 2020 18:36

پەیامی کورد    ...    بڕیاری ناردنە دەرەوەی بەركەوتووانی چەکی کیمیاوی ڕاگیرا.

د. ئازاد مستەفا، بەڕێوبەری گشتی تەندرووستی پارێزگای هەڵەبجە، ڕایگەیاند: "بڕیار بوو لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٥٣ بەركەوتووی چەكی كیمیایی بۆ چارەسەر بنێرینە دەرەوەی ووڵات، بەڵام بە هۆی تەشەنەكردنی ڤیرووسی کرۆنا لە ووڵاتان و مەترسی نەخۆشییەكە، بڕیار درا پڕۆسەكە ڕابگیردرێت".

مستەفا زیاتر دەڵێ: "بەركەوتووانی چەكی كیمیایی باری تەندرووستییان جێگیر نییە و نابێت هیچ مەترسییەكی تری تەندرووستی لەسەریان درووست ببێت، بۆیە ئێمەش وەك وەزارەت و بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی هەڵەبجە، بڕیارمان دا بۆ پاراستنی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی، بۆ ماوەیەك ناردنە دەرەوەی بەركەوتووان بۆ چارەسەر دوابخەین".

بەڕێوبەری گشتی تەندرووستی پارێزگای هەڵەبجە ئاماژەشی دا: "تەواوی ئامادەكارییەكان بۆ ناردنەدەرەوەی بەركەوتووان بەكۆتا گەیشتوون و حكوومەت زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دیناری بۆ ٥٣ بەركەوتووەكەی چەكی كیمیایی تەرخان كردووە، ئەگەربێت و تا ڕۆژی هەینی ئایندە دۆخی جیهان لەبارەی ڤیرووسی كرۆناوە سەقامگیری بەخۆیەوە ببینێت، بڕیار هەیە بەركەوتووانی چەكی كیمیایی ڕەوانەی دەرەوە بكرێن بۆ وەرگرتنی چارەسەرەكەیان".

Paylas: