TR KU SO
FB X
Kurdistan

بۆمەلەرزە سەرپێڵی زەهاو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەهەژێنێت

سارا
Yazar
📅 06 Haziran 2018 16:05

ئەمڕۆ چوار شەممە 2018/6/6 بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە قوڵایی هەشت کیلۆمەتر سەرپێڵی زەهاو كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ڕۆژهەلاتی كوردستانی ده‌هه‌ژێنێت. 

بەپێی هەواڵی میدیا ئێرانییەکان بوومەلەرزەکە کاتژمێر 4:37 خولەکی سەرلەبەیانیی ئه‌مڕۆ لە ناوچەی سەرپێڵی زەهاو لە پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان رووی دا.

هه‌روه‌ها سەنتەری بوومەلەرزە زانیی زانکۆی تاران راگەیەندراوێکی بڵاوی کردووەتەوە و رایگەیاندووە: کە بوومەلەرزەکە بە گوڕیی 4.1 پلەی رێختەر لە قوڵایی هەشت کیلۆمەتر رووی داوه‌. 

شیاوی ئاماژه‌پێدانه‌ تا ئێستا هیچ ئامارێک لەبارەی زەرەر و زیانەکانی ئەو بوومەلەرزەیەوە بڵاو نەکراوەتەوە. 

Paylas: